یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌ران: دوو پڕۆژه‌ی فاروقی مه‌لا مسته‌فا سلێمانى پێشخستووه

هەواڵ / ئابوری :: 30/12/2018‌ :: 3691‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محه‌مه‌د
وته‌بێژى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان ئاشكرایده‌كات كه‌ دوو پڕۆژه‌ى فاروقى مه‌لا مسته‌فا سه‌رمایه‌دارى نیشتمانى له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانی باشترین پڕۆژه‌كانن كه‌ خزمه‌تیان به‌ كه‌رتى گه‌شتیارى و ته‌ندروستى كردووه‌.


یاسین مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ڕایگه‌یاند: هۆتێل گراند میلینیۆم له‌شاری سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌پڕۆژه‌ گه‌وره‌كان له‌ شاری سلێمانی كه‌ بواری گه‌شتوگوزارى له‌شاره‌كه‌ پێشخستووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش شوێن ده‌ستی سه‌رمایه‌دار فاروق مه‌لا مسته‌فایه‌.

وتیشى: "سلێمانی له‌ بواری ته‌ندروستی یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌ ته‌واوی عێراقدا بۆیه‌ شاری پزیشكی فاروق به‌ یه‌كێك له‌ كه‌رته‌ ته‌ندروستیه‌ پێشكه‌وتووه‌كان داده‌ندرێت كه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش سه‌رمایه‌دار فاروق مه‌لا مسته‌فا دروستیكردووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دروستكردنی ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دار فاروق مه‌لا مسته‌فا-وه‌ بۆته‌ پێشكه‌وتن بۆ شاری سلێمانی.

پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure