یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر ناكه‌ن
هەواڵ / کوردستان :: 30/12/2018 :: 253 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
ئەمڕۆ یەکشەممە لە هه‌ولێر لایه‌نه سیاسییه‌كانی كه‌ركوك له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركوك كۆبوونەوە، به‌ڵام یه‌كێتی و گۆڕان و کۆمەڵ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان، بزوته‌نه‌وه‌ی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی و پارتی چاكسازی توركمان به‌شداری ده‌كه‌ن.
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر له باره‌ی پرسی كه‌ركوك ناكه‌ین و پێموایه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.
وتیشی: "ده‌بوایه پارتی له سنوری كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاوا ئه‌نجامبدات نه‌ك له هه‌ولێر، چونكه كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌بێت لە ناو كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێت و كورد پێگه‌ی خۆی له‌وێ نیشان بدات نه‌ك پاشه‌كشێ بكرێت و له شوێنی تر كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئەو شارە ئه‌نجام بدرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پارتی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات، بۆئه‌وه‌ی به خه‌ڵكی بڵێت لایه‌نه سیاسییه‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ بۆچوونی پارتین، به‌ڵام ئه‌مه به‌لاڕێدابردنی پرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه.
جگە لە یەکێتی، بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیش بەشداری کۆبوونەوکەیان نەکردووە، بەڵام تائێستا هۆکارەکەیان ئاشکرانەکردووە.
پ: ن.ر