داعش تۆمارێكى تازه‌ى ڤیدیۆیى بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 30/12/2018‌ :: 292‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان داعش

دواڕۆژ
له‌ تۆمارێكى ڤیدیۆیدا رێكخراوى داعش هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆكردنى قبتییه‌كانى میسر ده‌كات و به‌ڵێن ده‌دات "له‌ جه‌ژنه‌كانى زاینییدا كه‌ له‌ 7ى كانونى دووه‌مه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن، خوێنیان حه‌ڵاڵ بكه‌ن و بیانكوژن".

تۆماره‌كه‌ى داعش، ده‌مه‌وبه‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 30ى كانونى یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ماوه‌كه‌ى نزیكه‌ى 14 خوله‌كه‌ و تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆركردنى قبتیه‌كانى میسر ده‌كات.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌وترێت "شه‌ڕى نێوان موسڵمان و مه‌سیحیه‌كان كۆتایى نایه‌ت و رێكخراوه‌كه‌مان له‌میانه‌ى جه‌ژنه‌كانى زاییندا تۆڵه‌ له‌ مه‌سیحیه‌كانى میسر ده‌كاته‌وه‌".

داعش له‌ تۆماره‌ ڤیدیۆییه‌كه‌یدا، چه‌ند دیمه‌نێكى ته‌قینه‌وه‌ و كرده‌وه‌ و په‌لاماره‌ خوێناویه‌كانى پێشوویان بۆ سه‌ر كه‌نیسه‌ و ناوه‌نده‌ مه‌سیحیه‌كانى میسر داناوه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و تۆقاندنى مه‌سیحیه‌كانى وڵاته‌كه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنانه‌دا ده‌ڵێت "به‌ره‌و قاهیره‌ دێین و شه‌قامه‌كانى پڕ ده‌كه‌ین له‌ خوێن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure