ده‌زگایه‌كی میدیایی نوێ له‌ كوردستان ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 30/12/2018‌ :: 4161‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بڕیاروایه‌ كۆمپانیا وشه‌ به‌ده‌ر له‌و میدیایه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی، رۆژنامه‌یه‌ك و سایتێكی نوێ دابمه‌زرێنێت، به‌وته‌ی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه‌ش: "ئه‌م میدیایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن كۆمپانیای وشه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت".


دەزگای میدیایی (زەمەن) كە لە رۆژنامە و ماڵپەڕێكی ئەلكترۆنی پێكدێت لەداهاتوویەكی نزیكدا دەكەوێتەكار، سەرنوسەری رۆژنامەكەش دەڵێت: "بۆ لایەنی دارایی پشتمان به‌ كۆمپانیای (وشە) بۆ راگەیاندن و ریكلامی بازرگانی به‌ستووه‌".

سیروان رەشید، سەرنوسەری رۆژنامەی (زەمەن) بە دواڕۆژی راگەیاند: دەزگای رۆژنامەوانی (زەمەن) لە رۆژنامەیەك و ماڵپەرێكی ئەلكترۆنی و سۆشیاڵ میدیا پێكدێت.

سەبارەت بە پشتگیری دارایی دەزگاكەیان، ناوبراو وتی: "پاڵپشتی لایەنی داراییمان لەسەر كۆمپانیای (وشە) بۆ راگەیاندن و ریكلامی بازرگانییە".

سەبارەت بەوەی دەوترێت ئەم پڕۆژەیەش بریتییە لە میدیایەكی دیكەی بزووتنەوەی گۆڕان، سیروان رەشید دەڵێت: "نە لەڕووی ئۆرگانی و نە لەڕووی داراییەوە پەیوەندی بە گۆڕانەوە نییە، به‌ڵكو پشت به‌ كۆمپانیای وشه‌ ده‌به‌ستێت".

ناوبراو روونیكردەوە: هێڵی كاركردنیان تاڕادەیەكی زۆر هەوڵدەدەن پیادەكردنی كاری رۆژنامەوانی پیشەیی و پرۆفیشناڵ بێت، بەئامانجی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هەواڵ و زانیاری و شیكاركردنی ئەو رووداو و پێشهاتانەی لەكوردستان و عێراق و ناوچەكە روودەدەن.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure