نووسه‌رێكی فره‌نسی له‌به‌ر هۆكارێك ره‌گه‌زنامه‌ی جه‌زائیری پێده‌به‌خشرێت

هەواڵ / که‌لتور :: 29/12/2018‌ :: 479‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
خانمه‌ نووسه‌ری فره‌نسی، مۆنیك هیرفۆ كه‌ ساڵی 1929 له‌ پاریس له‌دایكبووه‌، به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر ره‌گه‌زنامه‌ی جه‌زائیری پێ به‌خشرا. 

بڕیاره‌كه‌ واژۆى عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ی سه‌رۆكی جه‌زائیری له‌سه‌ره‌ ده‌ڵێت: ره‌گه‌زنامه‌ی جه‌زائیر ده‌به‌خشرێت به‌ خاتوو مۆنیك هیرفۆ له‌ به‌رامبه‌ر پشتگیریكردنی مه‌سه‌له‌ی جه‌زائیر له‌ خه‌باتیدا دژی ئیستیعماری فره‌نسی. 

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "خاتوو هیرفۆ له‌ سه‌ره‌تای شه‌سته‌كاندا چه‌ند جارێك سه‌ردانی جه‌زائیری كردووه‌ و راپۆرتی له‌سه‌ر بارودۆخی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ فڕه‌نساش  به‌شداری چه‌ندین خۆپیشاندانی كردووه‌ دژی داگیركاری حكومه‌تی پاریس و هه‌روه‌ها دوو كتێبیشی له‌سه‌ر شۆڕشی جه‌زائیر نووسیوه‌".

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure