دوایین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستن

هەواڵ / ئابوری :: 29/12/2018‌ :: 1862‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی كانوونى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى و به‌هاى تمه‌نیش كه‌مێك هاته‌خواره‌وه‌ و لیره‌ش به‌رزبووه‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 120.050 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.075 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.075 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە .1.013.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.030.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.050.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 527 لیره‌.
- دوێنێ   پێنجشــــەممە: 100 دۆلار به‌ 529 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure