بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە باشورى فلیپین ده‌هه‌ژێنێت

هەواڵ / جیهان :: 29/12/2018‌ :: 194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌نزیك شارێكى فلیپین روویدا و بنكه‌یه‌كى كه‌شناسیش هۆشدارى ده‌دات له‌ ئه‌گه‌رى روودانى تسۆنامى. 


بنکەى زەریاى هێمن بۆ هۆشدارى له‌باره‌ى تسۆنامى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ى كانونى یه‌كه‌م رایگه‌یاند: لە تەنیشت دوورگەى (مینداناو) لە باشورى فلیپین بومەلەرزەیەکى بەهێز به‌ گوڕى 6.9 پله‌ روویداوه‌.

هۆشدارى ئەوەشیدا کە پێشبینى دەکرێت بومه‌له‌رزه‌كه‌ ببێتە هۆى هەڵکشانى بەهێزى ئاوى دەریاکە و زیان بە کەناراوەکانى وڵاتانى فلیپین و ئەندەنوسیا بگەیه‌نێت.

ئەوەشى خستەڕوو: بەهۆى ئەو بومەلەرزەیەوە ره‌نگه‌ شەپۆلى تسۆنامى 300 کیلۆمەتر لە سەنتەرەکەیەوە بەرەو کەناراوه‌کانى ئەو دوو وڵاتە کاریگەرى هەبێت، به‌ڵام مەترسى ئه‌وتۆى بۆ سەر ویلایەتى هاواى ئەمریکى نابێت.

لاى خۆیه‌وه‌ دەستەى جیۆلۆجى ئەمریکى دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ بومه‌لەرزەیەک لە دوورى 193 کم لە شارى جەنەڕاڵ سانتۆس-ى فلیپین رویداوە، کە هێزەکەى 6.9 پلە بووە و قوڵاییەکەشى ٦٠ کم بووە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure