ساڵنامه‌یه‌كى روسى، خۆرئاوا ده‌ترسێنێت

هەواڵ / جیهان :: 30/12/2018‌ :: 775‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بڵاوكردنه‌وه‌ى ساڵنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سوپاى روسیاوه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ وڵاتانى خۆرئاوادا دروستكردووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ى ترسناكى تێدایه‌ له‌وانه‌ بۆ نموونه‌: "هه‌ندێك ئافره‌ت ده‌توانن سه‌رت بته‌قێنن".


ساڵنامه‌كه‌ وێنه‌ى ژماره‌یه‌ك ژنى سه‌ربازى تێدایه‌ كه‌ رووى چه‌كه‌كانیان كردووه‌ته‌ كامێرا و باكگراونده‌كانیان وێنه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ و مووشه‌كى كیشوه‌ربڕى تێدایه‌.

هه‌روه‌ها ساڵنامه‌كه‌ جۆره‌كانى هێزى سه‌ربازیى روسیا نیشانده‌دات له‌گه‌ڵ نامه‌ى هۆشدارى سه‌باره‌ت به‌ مه‌وداى ئه‌م موشه‌كانه‌.

خاڵه‌ سه‌ڕنجڕاكێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگگێڕانى زوربه‌ى وڵاتان به‌ جه‌ژنه‌كانى له‌دایكبوون و ساڵى نوێوه‌، بۆیه‌ هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه‌ مۆسكۆ به‌مه‌به‌ست ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر مانگه‌ و ناوێكى سه‌ربازیى لێنراوه‌، بۆ نموونه‌ مانگى كانونى دووه‌م وێنه‌ى مووشه‌كێكى كیشوه‌ربڕى له‌گه‌ڵدایه‌ و مانگى شوبات فڕۆكه‌ى ستراتیجى جه‌نگى (تو-95)ى بۆ دانراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure