300 كارمەندی تەندروستی سلێمانی كاركردن رادەگرن

هەواڵ / کوردستان :: 29/12/2018‌ :: 745‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
نزیكەی 300 كارمەندی نەخۆشخانە و تاقیگەكانی راوێژكاری سلێمانی بەرامبەر بڕینی مووچەیەكی دیاریكراویان كە ماوەی 300 رۆژە راگیراوە، كاركردنیان راگرت.



نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لەو كارمەندانە لەبەردەم تاقیگەی بانكی خوێن لە سلێمانی گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا، گۆران فایەق، نوێنەری ئەو كارمەندانە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند: وەكو سەرجەم كارمەندانی نەخۆشخانە راوێژكارییەكانی شاری سلێمانی دژی بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستی كە لەلایەن تەندروستی سلێمانییەوە فەرمانی پێ دەركراوە و ناهەقی زۆری بەرامبەر قوتی كارمەندان تێداكراوە، ناڕەزایی دەردەبڕین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی ئەو بڕیارە، مووچە و رێژە و سەقفی مووچەی راوێژكارییەكان بڕدراوە كە مووچەی 300 كارمەندە، كە ئەم راوێژكارییانە ئەو نەخۆشخانە و تاقیگانەن كە ئێواران كار دەكەن بەنرخێكی زۆر رەمزی.
وتیشی: "بڕیاریانداوە وەكو هەنگاوی یەكەم 3 رۆژ دەوام رابگرن و دواتریش هەنگاوی دیكە دەگرنەبەر".

گۆران فایەق وتی: "مووچەی هەموو كارمەندێك تا سەقفێكی دیاریكراوە كە دەگاتە ملیۆنێك دینار، بەڵام ئێستا لەو ملیۆنەوە بۆتە 600 تا 700 هەزار، واتە بەپێی بڕیارەكە حكومەت لەڕێژەی 50%ەوە كردویەتی بە 40%، 200 هەزار دیناری دیاریكراویشی لێ بڕیوین، بۆیە ئێستا 300 هەزار دینارمان بۆ دەمێنێتەوە".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure