پێنجوێن: به‌هۆى به‌فربارینه‌وه‌ سبه‌ى كرایه‌ پشوو

هەواڵ / کوردستان :: 28/12/2018‌ :: 5442‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
بەهۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فربارینه‌ى كه‌ رووى له‌  قه‌زاى پێنجوێن كردووه‌ ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆ و پرۆسه‌ى خوێندن دروستبووه‌ و قایمقامى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت :"سبەی لەناوەندەكانی خوێندنی سنووری قەزای پێنجوێن كرایە پشووی رەسمی".


زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن، بە دواڕۆژی راگەیاند :"بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن، بەڕاوێژ لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن بڕیارماندا سبەی واتە  شەممە بەرواری 29-12-2018  پشوو فەرمی بێت لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەسنوری قەزای پێنجوێن-دا".

وتیشی :"هۆكاری ئەم بڕیارە پەیوەندی هەیە بە نالەباری كەشوهەوا و ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فربارینه‌ى كه‌ رویكردووه‌ته‌ قه‌زاكه‌مان".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ بەهادین حەسەن، لێپرسراوی كەشناسی پێنجوێن  بە دواڕۆژی راگەیاند :"كۆی گشتی بارانی ئەمساڵی ناوچەكەمان بریتیە لە (716.5) ملم، لەكاتێكدا بارانی پار تا ئەمڕۆ 215 ملم-بووه‌".

وتیشى :"كۆی بەفری ئەمساڵ له‌ پێنجوێن گەیشتۆتە زیاتر لە 7سم".
پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure