تره‌مپ كاردەکات بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى (ZTE و HUAWEI) له‌ وڵاته‌كه‌یدا قه‌ده‌غه‌بكات

هەواڵ / جیهان :: 28/12/2018‌ :: 294‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پڕۆژه‌ بڕیارێكى نوێیه‌ به‌ مه‌به‌ستى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانى هه‌ردوو كۆمپانیاى (ZTE و HUAWEI)، چاوه‌ڕێشده‌كرێت بڕیاره‌كه‌ له‌ساڵى نوێدا بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ "دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکى ئەمریکا لە ئێستادا، خوێندنەوە بۆ پڕۆژه‌ بڕیارێك دەکات كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى رێگه‌ده‌گرێت له‌وه‌ى کۆمپانیا ئەمریکییەکان کەرستەى ئامێرە پەیوەندییەکانى هه‌ردوو كۆمپانیاى (ZTA – WUAWEI) چینى بەکاربهێنن".

له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌نجامدانى خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ بڕیاره‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه‌ میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرایانكردووه‌ :"تره‌مپ پێى وایە، حکومەتى چین لە رێگاى کەرستەى ئەو دوو کۆمپانیایەوە، سیخورى بەسەر ئەمریکا-وه‌ دەکات".

له‌باره‌ى كاتى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌شه‌وه‌ میدیاكانى ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ "واچاوەڕوان دەکرێت، ئەو بڕیارە لە ساڵى 2019 بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە".

لەو بارەیەوە هوات شۆن ینگ، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چین ده‌ڵێت :"زۆرێک لە وڵاتانى جیهان بە بێ بەڵگە، یەکترى تاوانباردەکەن بە سیخوڕى کردن. بەتایبەتى لە بوارى پێشکەوتنى تەکنەلۆجیا".

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چین ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات :"ئێمە لە ئێستادا هیچ لێدوانێک لەسەر  ئەو پڕۆژە بڕیارەى ئەمریکا نادەین، تاکو ئەو بڕیارە بەڕەسمى رادەگەێندرێت، ئەو کات قسەى خۆمان دەبێت".

وەرگێڕان: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure