دواى بازێكى گه‌وره‌.. نرخى نه‌وت دووباره‌ ره‌نگى سور بوو

هەواڵ / ئابوری :: 27/12/2018‌ :: 400‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نرخه‌كانى نه‌وت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دابه‌زى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى زیادبوونى خستنه‌بازاڕى نه‌وت و سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ئابوورى جیهان، ئه‌م دابه‌زینه‌ش دواى ئه‌وه‌يه كه دوێنێ به‌رێژه‌ى 8% به‌رزبووه‌وه.


كاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر نه‌وتى خاوى برێت 1.16 دۆلار، كه‌ ده‌كاته‌ 2.13% دابه‌زى به‌رمیلێك به‌ 53.31 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوكرا، نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش (WTI)  برى 96 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ 2.08% هاته‌خواره‌وه‌ و به‌رمیلێك به‌ 45.84 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

دوێنى چوارشه‌ممه‌ به‌هۆى راپۆرتى ئیداره‌ى زانیارى وزه‌ى ئه‌مریكا كه‌ رایگه‌یاند نه‌وتى كۆگاكراوى ئه‌مریكا له‌ هه‌فته‌ى رابردوو كه‌ 21ى كانوونى یه‌كه‌م كۆتاییهات 2.7 ملیۆن به‌رمیل كه‌میكرد و به‌هۆیه‌وه‌ نرخى نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌.

هه‌ردوو نه‌وت خاو دواى ئه‌وه‌ى له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌م بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزبووه‌، به‌رێژه‌ى 40% نرخه‌كه‌ى دابه‌زیوه‌.

ئا: س. م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure