دوایین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستن

هەواڵ / ئابوری :: 27/12/2018‌ :: 3809‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ی كانوونى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى و به‌هاى تمه‌نیش كه‌مێك هاته‌خواره‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 120.000 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.050 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.000 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە .990.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.040.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.065.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 529 لیره‌.
- دوێنێ   چوارشــــەممە: 100 دۆلار به‌ 529 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure