وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى لابرا

هەواڵ / جیهان :: 27/12/2018‌ :: 208‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
عادل جوبه‌یر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ به‌ فه‌رمانێكى مه‌له‌كى له‌ پۆسته‌ى لابرا.

كه‌ناڵى ئه‌خباریه‌ى سعودیه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ى كانوونى یه‌كه‌م بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، به‌ فه‌رمانێكى پادشایی دووباره‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى سعودیه‌ى پێكهێنایه‌وه‌ كه‌ تیایدا  ئیبراهیم عه‌سافى وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌ شوێنى عادل جوبه‌یر دانا.

فه‌رمانى پادشاییه‌كى پادشاى سعودیه‌ بۆ پێكێنانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى نوێ به‌شێوه‌یه‌:
1- شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیر ئال سعود، شازاده‌ى جێنشین و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى به‌رگرى.
2-شازاده‌ مه‌نسور بن موتعب بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت.
3-شازاده‌ توركى بن محه‌مه‌د بن فه‌هد بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت.
4- شازاده‌ عه‌بدولعه‌زیز بن سعود بن نایف بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود وه‌زیرى ناوخۆ.
5- شازاده‌ عه‌بدوڵا بن به‌نده‌ر بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود وه‌زیرى پاسه‌وانى نیشتیمانى.
6- شازاده‌ به‌در بن عه‌بدوڵا بن محه‌مه‌د بن فه‌رحان ئال سعود وه‌زیرى رۆشنبیرى.
7- شێخ ساڵح بن عه‌بدولعه‌زیز بن محه‌مه‌د بن ئیبراهیم، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت.
8-عه‌بدوله‌تیف بن عه‌بدولعه‌زیز بن عه‌بدوڕه‌حمان ئال شێخ، وه‌زیرى كاروبارى ئیسلامى و بانگخوازى و ئیرشاد.
9- وه‌لید بن محه‌مه‌د بن ساڵح ئه‌لسه‌معانى وه‌زیرى داد.
10 موتڵب بن عه‌وبدوڵا ئه‌لنفیسه‌ وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت.
11- مساعد بن محه‌مه‌د ئه‌لعیبان وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت.
12- ئیبراهیم بن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لعه‌ساف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌.
13- تۆفیق بن فۆزان بن محه‌مه‌د ئه‌لره‌بیعه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى.
14-محه‌مه‌د بن فه‌یسه‌ل بن جابر ئه‌بوساق، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى شورا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure