کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلى بارانبارینه‌ی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 27/12/2018‌ :: 33296‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 
کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: ئەم شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووه‌تەوە ئێوارەی رۆژی هەینی کۆتایی پێدێت.

بژار ئەکرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووه‌تەوە و تا بەیانی ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

وتیشی: "زۆرترین رێژەی بارانبارین ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: شەوی پێنجشەممە و هەینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری هەرسێ بارێزگاکەی هه‌رێم دەبارێت.

رونیشیکردەوە: ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٨ی کانونی یەکەم، ئەم شەپۆلە باران و بەفرە کۆتایی پێدێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure