دیارییه‌كى "ناوازه‌" له‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌ردۆغان

هەواڵ / جیهان :: 27/12/2018‌ :: 356‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هونه‌رمه‌ندێكى قه‌ته‌ر دوو وێنه‌ى له‌ كریستاڵ دروستكراوى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا و مزگه‌وتى (قوبه‌ الصخره‌)ى شارى قودس-ى دروستكردووه‌ و به‌ناوى شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د میرى قه‌ته‌ر-ه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌ردۆغان-ى كردووه‌.


هونه‌رمه‌نده‌ قه‌ته‌رییه‌كه‌ كه‌ ناوى عه‌بدولسه‌لام قازى-یه‌ ده‌ڵێت: "له‌ وێنه‌كه‌ى ئه‌ردۆغاندا 30 هه‌زار پارچه‌ به‌ردى كریستاڵ و 17 ره‌نگى جیاوازم به‌كارهێناوه‌ و له‌ وێنه‌ى مزگه‌وته‌كه‌یشدا نزیكه‌ى 62 هه‌زار پارچه‌ كریستاڵ و 64 ره‌نگم به‌كارهێناوه‌ و چه‌ندین مانگ پێیانه‌وه‌ خه‌ریك بووم".

قازى، به‌ شانازییه‌كى زۆره‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌م كاره‌ به‌نرخه‌ پێشكه‌ش به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا ده‌كه‌م كه‌ خاوه‌نى دوو ده‌ستى سپییه‌". له‌م گوزارشته‌یشدا مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان كه‌سێكى ئاشتیخوازه‌.

ده‌وڵه‌تى قه‌ته‌ر، به‌ پشتگیریكردنى تیرۆر تۆمه‌تباره‌ و له‌لایه‌ن چه‌ندین ده‌وڵه‌تى جیاجیاوه‌ سزادراوه‌ و گه‌مارۆى خراوه‌ته‌سه‌ر.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure