هۆنەر مۆبایلی (HONOR 10 Lite)ی وه‌شاند

هەواڵ / زانست :: 27/12/2018‌ :: 610‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ماركه‌ى هۆنه‌ر، ماركه‌ى ئه‌لكترۆنی پێشه‌نگى مۆبایل له‌ گروپی هواوى، مۆبایله‌ تازه‌كه‌ى HONOR 10 Lite ى له‌ كۆتایی ساڵێكدا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌شاند، كه‌ تیایدا هۆنه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه‌ى تۆماركرد.


مۆبایلی HONOR 10 Lite له‌ به‌رهه‌مه‌ پێشووه‌كه‌ HONOR 10 وه‌رگیراوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ باشترین ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ دانانی پێوه‌رى تازه‌ له‌ دیزاینی مۆبایلدا، به‌هۆی ستایلی ناوازه‌ و جوان كه‌ هاوشێوه‌ى دڵۆپی خوناوه‌ له‌ شاشه‌كه‌ی به‌ پێوه‌ری 6.21 ئینج و په‌یكه‌رێك كه‌ ره‌نگی پله‌دارى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كامیرایه‌كی پێشه‌وه‌ بۆ وێنه‌ى سێلفی به‌ كوالیتی 24 میگاپیكسل كه‌ به‌ ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كیی ده‌ستكرد كارده‌كات و ده‌بڵ كامیرای دواوه‌ به‌ كوالیتی 13 + 2 میگاپیكسل له‌گه‌ڵ توانای خه‌زنكردنی ناوه‌وه‌ به‌ قه‌باره‌ى 64 گیگابایت.

له‌ماوه‌ى 12 مانگدا هۆنه‌ر به‌شه‌ بازاڕی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ رێژه‌ى 378% له‌ ئیمارات و 195% له‌ سعودیه‌ زیاد كردووه‌ و ساڵه‌كه‌یش به‌ وه‌شاندنى مۆبایلی HONOR 10 Lite كۆتایی پێهێنا. ئه‌م مۆبایله‌ پیكه‌ری به‌هێز و تایبه‌مه‌ندیی بێ وێنه‌ى هه‌یه‌ به‌ نرخێكی باوه‌ڕپێنه‌كراو و پێشبینی ده‌كرێت پێش ركابه‌ره‌كانی بكه‌وێت، دیزانه‌كه‌ى بێ لێواره‌ و وا له‌ مۆبایلی HONOR 10 Lite ده‌كات سه‌رنجڕاكێش بێت . 

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆبایلی HONOR 10 Lite:
* شاشه‌ى ته‌واو FHD به‌ دیزانی دڵۆپی خوناو و بێ لێوار. 
* كۆتاییه‌كانی چه‌ماوه‌ییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى باشتر له‌ ده‌ستدا جێگیر بێت. 
* كامیرای پێشه‌وه‌ بۆ وێنه‌ى سێلفی به‌ كوالیتی 24 میگاپیكسل له‌گه‌ڵ ده‌بڵ كامیرای دواوه‌ به‌ كوالیتی 13 + 2 میگاپیكسل.
* پرۆسێسه‌ری Kirin 710 له‌گه‌ڵ كارپێكه‌ری EMUI 9.0.
* خه‌زنكردنی ناوه‌وه‌ به‌ قه‌باره‌ى 64 گیگابایت. 
* پاتری به‌توانای 3400 میلی ئه‌مپێر. 
* پرۆسێسه‌ری گرافیكس كوالیتی به‌رز (تۆربۆ جی بی یو 2.0).

دیمه‌نێكی جوانی سه‌رنجراكێش
مۆبایلی HONOR 10 Lite دیزانێكی ناوازه‌ى هه‌یه‌ كه‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی جوانی بێ لێوار و ره‌نگی زیندوو. ئامێره‌كه‌ له‌ 8 چینی ئاسنی بریقه‌دار دروستكراوه‌ و چوار ره‌نگی پله‌داری هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌ شینی ئاسمانی و سوور و شینی یاقووتی و ره‌ش، دوو ره‌نگی یه‌كه‌م پله‌دار له‌ كراوه‌وه‌ بۆ تۆخ، دوانه‌كه‌ى تر بیقه‌دارن له‌گه‌ڵ رووناكی ره‌نگێكی جوان ده‌به‌خشێت، پێشه‌وه‌ى مۆبایله‌كه‌ كونێكی تێدایه‌ له‌ شێوازى دڵۆپی شه‌ونم له‌ سه‌رووى شاشه‌ به‌دیار ده‌كه‌وێت.
 
وێنه‌ى پیشه‌گه‌رانه‌ له‌به‌رده‌سته‌ 
به‌هۆی كامیرای پاڵپشت به‌ زیره‌كیی ده‌ستكرد، مۆبایلی HONOR 10 Lite رێگا به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌دات به‌یه‌ك جار وێنه‌ى پیشه‌گه‌رانه‌ بگرن. كامیرای پێشه‌وه‌ به‌ كوالیتی 24 میگاپیكسل به‌ زوومی f/2.0 كه‌ وێنه‌ى جوانی سێلفى دابین ده‌كات، ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كیی ده‌ستكرد توانای ناسینه‌وه‌ى 8 سیناریۆی جیاوازى هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌كاریی به‌ مه‌به‌ستی گرتنی وێنه‌یه‌كی نموونه‌یی.

له‌ دواوه‌ مۆبایلی HONOR 10 Lite ده‌بڵ كامیرای هه‌یه‌ به‌ كوالیتی 13 و 2 میگاپیكسل و زوومی f/108 و  f/2.4، له‌گه‌ڵ زیره‌كیی ده‌ستكرد و جۆری وێنه‌گرتنی شه‌وانه‌ وێنه‌ى پیشه‌گه‌رانه‌ ده‌گریت ئه‌گه‌ر رووناكی كه‌م وكز بێت.

هێزێكی شاراوه‌ 
مۆبایلی HONOR 10 Lite به‌ پرۆسێسه‌ری Kirin 710 كارده‌كات كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین پرۆسێسه‌ره‌كان له‌ بازاڕ و به‌ ناوكی Cortex-A73 كارده‌كات بۆ توانایه‌كی به‌هێز و ئاسان. ده‌رباره‌ى خه‌زنكردن دوو بژارده‌ى هه‌یه‌ 32 گیگا بایت و 64 گێگابایت كه‌ رێگا به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌دات توانای زیاتری هه‌ڵگرتنی دۆسیه‌كانیان هه‌بێت.

هه‌روه‌ها مۆبایلی HONOR 10 Lite گونجاوه‌ بۆ یاریكردن به‌هۆی پرۆسێسه‌ری گرافیكسی كوالیتی به‌رز (جی بی یو 2.0) كه‌ رێگا به‌یاریكردنێكی خێراتر و باشتر ده‌دات له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى سیستی به‌ رێژه‌ى 36%.

مۆبایلی HONOR 10 Lite به‌پاتریه‌كی به‌هێز 3400 میلی ئه‌مپێر كارده‌كات كه‌ ماوه‌ى زیاتری كاركردن ده‌به‌خشێت بێ ئه‌وه‌ى پێویستی به‌ شه‌حنكردن بێته‌وه‌.

مۆبایلێزی زۆر زیره‌ك 
كارپێكه‌ری EMUI 9.0 سیستمی توانا به‌هێز ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئامێره‌كه‌ ده‌گونجێت، سوودوه‌رگرتن له‌ ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كیی ده‌ستكرد و باشكردنی توانای ئامێره‌كه‌ به‌هۆی HiVision ده‌بێت كه‌ تواناكانی گه‌شتكردن و بازاڕكردن و وه‌رگێڕان ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ به‌ زیره‌كیی ده‌ستكرد په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كان باشتر ده‌كات ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ ژاوه‌ژاوى تێدابێت، له‌ ناو ئه‌سانسێریش پچڕانی نابێت.

ده‌رباره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ كریس سان بایگۆنگ سه‌رۆكی هۆنه‌ر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند:"ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بازاڕێكی گرنگی ئێمه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنمان له‌ ساڵی 2015 پێشكه‌وتنێكی باشى به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ سوپرایز نه‌بوو به‌هۆی ئه‌و چینه‌ى كه‌ ئێمه‌ كاری بۆ ده‌كه‌ین زۆرینه‌ى دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه‌، به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى كه‌ له‌مساڵه‌ به‌ده‌ستمانهێنا خۆشحاڵین به‌ وه‌شاندنی ئامێری HONOR 10 Lite كه‌ باشترین تایبه‌تمه‌ندی دابین ده‌كات به‌ نرخێكی باوه‌ڕپێنه‌كراو له‌گه‌ڵ دیزانێكی جوان، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ى خۆشه‌ویستانی هۆنه‌رین".

ئامێری HONOR 10 Lite له‌ عێراق به‌رده‌ست ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی فرۆشتنی مۆبایل له‌ رۆژی 26ى دیسه‌مبه‌ری 2018 به‌نرخی ته‌نها 179 دۆلاری ئه‌مریكی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure