ترەمپ: لەسەردانەکەمدا بۆ عێراق خەمی خانمی یەکەمم بوو

هەواڵ / جیهان :: 27/12/2018‌ :: 282‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: لەگەڵ بوونی مەترسی ئەمنیدا سەردانی عێراقی کردووە و دڵتەنگیش بووە کە بۆ سەردانکردنی سەربازە ئەمریکییەکان بەو هەموو نهێنییەوە بووە.

 
لەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو و خێرادا، ترەمپ لەگەڵ میلانیای هاوسەری سەردانی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە عێراق کرد، دوای سەردانەکە ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی: "دوودڵ بووم و خەمم بوو کە هاتم بۆ عێراق و پێویست بوو بەو دۆخەدا تێپەڕبم، لەسەردانەکەمدا دەربارەی دەزگای سەرۆکایەتی خەمم بوو نەک خودی خۆم، هەروەها ترسم هەبوو دەربارەی خانمی یەکەمیش".

ترەمپ وتوشیەتی: "ئەم سەردانە پێشتر دووجاری دیکە پلانمان بۆ دانا، بەڵام بەهۆی دزەکردنی زانیارییەکان دوامانخست".

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 26ى كانونی یه‌كه‌م دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته‌ عێراق كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ سه‌ردانى عێراق بكات له‌پاش ده‌ستبه‌كار بوونى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مریكا.

له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ پێشتر ئاشكرا نه‌كرابوو، دۆناڵد تره‌مپ به‌شێك له‌هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق به‌سه‌ركرده‌وه‌.

میدیاكانى ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ى ته‌رمپ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى بووه‌ له‌ جه‌ژنى كریسمسدا له‌سه‌ربازگه‌ى ئه‌سه‌د له‌ پارێزگاى  ئه‌نبارى رۆژئاواى عێراق. 

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە