بەرپرسێكی باڵای كورد سزای زیندانی بۆ دەرچوو

هەواڵ / کوردستان :: 26/12/2018‌ :: 3959‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
دادگای کەتنی کەرکوک بەشێوەی غیابی سزای زیندانی بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بەوەکالەت دەرکرد.


بەپێی نوسراوێک کە دەستی دواڕۆژ کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی کانونی یەکەم دادگای کەتنی کەرکوک لەسەر سکاڵای ئەنجومەنی پارێزگا و دیوانی چاودێری دارایی بڕیارێکی لەدژی رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بەوەکالەت دەرکرد.

نوسراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەپێی مادەی 331ی یاسای سزادانی عێراق سزای 6 مانگ زیندانی بەشێوەی غیابی بۆ رێبوار تاڵەبانی دەرچووە، هەروەک فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ دەرکراوە و گشتاندنی بۆ بنکەکانی پۆلیس پێکراوە.

دادوەر، ئەنجومەنی پارێزگا و دیوانی چاودێری دارایی سەرپشک کردووە لەدادگا مەدەنییەکان داوای قەرەبوی مادی بکەن.

دواڕۆژ لەبارەی هۆکاری سزاکەیەوە پەیوەندی کرد بە رێبوار تاڵەبانیەوە، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure