هه‌ده‌په‌: له‌ 11 مانگدا دوو هه‌زار ئه‌نداممان ده‌ستگیركراون

هەواڵ / کوردستان :: 26/12/2018‌ :: 185‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى كانونى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- هه‌رێمى كوردستان له‌ چه‌ندین رێوڕه‌سمدا یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح (ره‌زاى خواى لێبێت) به‌رز راگیرا
- توركیا و یۆنان له‌ لێوارى ته‌قینه‌وه‌دایه‌
  * تا دێت په‌یوه‌ندى نێوانیان گرژتر ده‌بێت
- دیسانه‌وه‌ به‌شیر واز له‌ ده‌سه‌ڵات ناهێنێت
  * له‌ سوودان خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌
  * به‌شیر به‌ڵێنى باشكردنى ره‌وشى خه‌ڵكى هه‌ژار ده‌دات
- سه‌رۆك كۆمار: ژیانێكى ئارام بۆ مه‌سیحییه‌كان
- قوباد تاڵه‌بانى: هیوادارم جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح ببێته‌ مایه‌ى به‌خته‌وه‌رى بۆ هه‌موولایه‌ك
- باله‌ى سه‌ر به‌فر سه‌رنجى هه‌مووان به‌لاى خۆى راده‌كێشێت
- به‌ره‌و بیست و دووه‌مین فێستیڤاڵى رووناكبیریى گه‌لاوێژ
- له‌ هۆڵى ئه‌منه‌سووره‌كه‌ پێشانگه‌ى پۆسته‌ر بۆ مامۆستایان كرایه‌وه‌

خه‌بات:
- په‌رله‌مان و حكومه‌ت گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه‌
  * شاندێكى هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا
- به‌فر چه‌ند قه‌زا و ئاواییه‌كى سپیپۆش كرد
- نێچیرڤان بارزانى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح پیرۆز ده‌كات
- سه‌رۆكى كاتیى په‌رله‌مان: كاتێك لایه‌نه‌كان رێككه‌وتن، په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌
- ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌كۆمه‌ڵ له‌نێو بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى
- ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا، داواى لادانى نه‌خشه‌ى كوردستانى گه‌وره‌ له‌ گوگڵ ماپ ده‌كه‌ن
- به‌پێى یاسا كورد مافى هه‌یه‌ به‌شدار بێت له‌ دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى عێراق
- هاوسه‌رۆكى گشتیى هه‌ده‌په‌: له‌ 11 مانگدا، دوو هه‌زار ئه‌نداممان ده‌ستگیركراون 
  * له‌ كۆى قه‌ییوم هه‌بێت هه‌ڵیان ده‌ده‌ینه‌ ناو زبڵدانى فاشیزم
- واشنتۆن پۆست: ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نى پیران سووربێت له‌ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و سعودیه‌
- سه‌رۆكایه‌تیى رووسیا لێدوانێكى ئه‌ردۆغان ره‌تده‌كاته‌وه‌
- پاكستان .. نه‌واز شه‌ریف ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ زیندان
- به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ئه‌وقاف.. دیدارى ئازادى ئایینه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
- له‌ 50%ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كاره‌كانى قه‌ڵاى شێروانه‌ كۆتایى هاتووه‌
- دیدارى دۆستان له‌ به‌غدا ده‌ستى به‌ چالاكییه‌كانى كرد و كوردانیش تێیدا به‌شدارن

ئاژانس:
- له‌ سوریاوه‌ بۆ خواكوڕك، توركیا سه‌دان چه‌كدارى نوسڕه‌ و ئه‌نسار ده‌هێنێته‌ سنوورى هه‌رێمه‌وه‌
- 30 كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بازرگانییان به‌ ئاواره‌كانه‌وه‌ كردووه‌
- كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كترى
  * هه‌ڵوێست و چوونه‌ ناو حكومه‌ت و بڕیاره‌كان به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وروژێنن
- پارتى و توركیا ژوورێكى عه‌مه‌لیاتى سه‌ربازى دژى په‌كه‌كه‌ پێك ده‌هێنن 
  * وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: ئاگادارى دروستكردنى نیین
- بزووتنه‌وه‌ دژى رابه‌ره‌كه‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه‌
- گۆڕان ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت زیاد بكات
- گۆڕان به‌ده‌ست سێ ئه‌نجوومه‌نه‌وه‌ گیرى خواردووه‌
- ئه‌مریكا رۆژئاواى كوردستان به‌ ئاگرى تووڕه‌یى توركیا ده‌سپێرێت
- پێشمه‌رگه‌ى رۆژ له‌سه‌ر داواى توركیا چووه‌ رۆژئاوا
  * دیار نییه‌ جێگیر ده‌كرێن یان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌
- به‌نداوه‌كانى هه‌رێم تواناى گلدانه‌وه‌ى ئاوى پێویستیان له‌ده‌ست داوه‌
  * بوومه‌له‌رزه‌ و كۆنیى كارى تێكردوون

هاوڵاتى:
- گۆڕان به‌ نهێنى بڕیارى له‌سه‌ر به‌شداریكردنى له‌ حكومه‌ت داوه‌
  * پارتى: له‌ ده‌رگاى كۆمه‌ڵ ناده‌ین و تا ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێى یه‌كێتى ده‌كه‌ین
- ساڵح موسلیم بۆ (هاوڵاتى): داوا له‌ كه‌س ناكه‌ین بمانپارێزێت، خۆمان به‌رگرى ده‌كه‌ین
- قوتابخانه‌ حكومییه‌كان، خوێندنى ئینگلیزى ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ 
  * په‌روه‌رده‌ى سلێمانى په‌یڕه‌وكردنى خوێندنى ئینگلیزى له‌ ده‌یان قوتابخانه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ دواى دروستبوونى ناڕه‌زایه‌تییه‌كى به‌رفراوان
- تره‌مپ به‌ته‌نها جه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌مووان ده‌كات
  * ئه‌و سه‌رۆكه‌ى هه‌مووان به‌ گه‌مژه‌ ده‌زانێت چاره‌نووسى چى ده‌بێت؟
- كچێكى گه‌رمیان خه‌ڵاتى باشترین ئه‌كته‌رى عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت
  * شه‌یما مه‌حمود: له‌ رێگه‌ى هونه‌رى شانۆوه‌ هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ى هه‌مه‌ ده‌ریانده‌بڕم

هه‌ولێر:
- ئیداره‌ى شنگال داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن
- له‌ كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ به‌ چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوا
- كریستیانه‌كانى كوردستان جه‌ژنى كریسمس پیرۆز ده‌كه‌ن
- حكومه‌ت سێ رۆژى وه‌ك پشووى فه‌رمى راگه‌یاند
- له‌ دوو رۆژدا داعش نزیكه‌ى 20 كه‌سى رفاندووه‌
- هه‌ده‌په‌ مه‌رجى كاندیدبوونى بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاشكرا كرد
  * نابێت توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌ت كردبێت
- یه‌كێك له‌ بژارده‌ سه‌ره‌كییه‌كانى جێگرتنه‌وه‌ى عه‌لى خامنه‌یى كۆچى دوایى كرد
- توركیا ئاماده‌كارى بۆ ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات
- جه‌ژنێن مه‌سیحیان ره‌وشه‌كا جیاواز دده‌ته‌ بازارێ زاخۆ
- نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ قۆناغى كۆتاییدایه‌
- پیرۆزیى موزیك لاى یارسانه‌كان

وشه‌:
- كه‌مال كه‌ركوكى: یه‌كێتیى ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن حكومه‌ت ئیفلیج نابێت
- له‌ هه‌موو دنیادا شۆسته‌ بۆ رێبواران و شه‌قام بۆ ئۆتۆمبێله‌، به‌ڵام له‌ هه‌ولێر پێچه‌وانه‌یه‌
- سه‌ره‌تاى ساڵ ته‌واوى شه‌قامى 120 مه‌ترى ده‌كرێته‌وه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure