سەیرانبەن: دەستگیرا بەسەر 41 تەن سێوی ئێرانیدا

هەواڵ / ئابوری :: 26/12/2018‌ :: 265‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
لەمەرزی سەیرانبەنی سنووری ناحیەی گەرمكی سەر بەقەزای پێنجوێن، زیاتر لە (40) تەن سێوی سوور و زەردی ئێرانی دەستیان بەسەرداگیرا و كاری لەناوبردن و گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی سەرچاوە كە ئێرانە بۆ كراوە.


بەهێز لەتیف، لێپرسراوی كەرەنتینەی كشتوكاڵی سەیرانبەن، بەدواڕۆژی راگەیاند: "ئه‌مڕۆ لەكاتی هاتنی بڕێكی زۆر لەسێوی هاوردەكراوی ئێرانی لەجۆرەكانی سوور و زەردی ئێرانی، دوای وەرگرتنی پشكنین  دەركەوت كە ئەو سێوانە خراپ بوون و لە رووی بەكارهێنانەوە نەشیاو بوون".

وتیشی: "بڕی سێوەكان بریتی بوون لە (41) تەن كە ئەوەش رێژەیەكی زۆرە و لە رووی تەندروستییەوە زیانی زۆری بۆ تەندروستی هاووڵاتیان هەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی دەرنەچوونی سێوەكان لەپشكنین و نەشیاوی بۆ خواردن، رەتكرانەوە و زۆربەی ئەو بڕە لەناوبرا و بەشێكی تریشیان كاری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی سەرچاوە كە ئێرانە بۆ كرا.

مەرزی سەیرانبەن دەكەوێتە سنووری ناحەیی گەرمك و نزیكەی 35 كیلۆمەتر لەقەزای پێنجوێنەوە دوورە و مەرزێكی نیمچە رەسمییە و رۆژانە كاری بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێران لێیەوە ئەنجامدەدرێت و هاوسنوورە لەگەڵ شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان.

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure