دیموكراته‌كان: تره‌مپ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌ره‌و پشێوى ده‌بات

هەواڵ / جیهان :: 26/12/2018‌ :: 186‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ
دیموكراته‌كان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ره‌و پشێوى ده‌بات، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى ئه‌و وڵاته‌ نیمچه‌ ئیفلیج بووه‌ و وه‌زیرى به‌رگرى كتوپڕ ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌، هیچ روناكیه‌كیش له‌ ئاسۆدا بۆچاره‌سه‌ر دیار نیه‌.


شه‌وى هه‌ینى له‌سه‌ر شه‌ممه‌، دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان له‌ كۆنگرێسى ئه‌مریكا یه‌كتریان تۆمه‌تبار كرد، سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ كه‌ ئیفلیجبوونى به‌شێكی ئیداره‌ى فیدراڵییە.

كۆسپى گه‌وره‌ى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌، ته‌رخانكردنى پاره‌یه‌ بۆ پرۆژه‌ى دروستكردنى دیوارى نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك كه‌ تره‌مپ له‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا له‌ ساڵى 2016  به‌ڵێنیدا دروستى بكات.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نانسى بیلۆسى، سه‌رۆكى لیستى دیموكراته‌كان له‌ كۆنگرێس  وتى : "شه‌وى چه‌ژنى له‌ دایكبوونه‌ و سه‌رۆك تره‌مپ وڵات نقومى پشێوى ده‌كات".

وتیشى: "بازاڕه‌كانى بۆرسه‌ پاشه‌كشه‌یان كردوه‌ و سه‌رۆكیش  دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى، شه‌ڕ به‌سه‌رۆكى بانكى فیدڕاڵى ده‌فرۆشێت".

ئا: س.م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure