به‌غدا پاره‌ى ورده‌ ده‌نێرێت له‌ هه‌رێم دیار نییه‌

هەواڵ / ئابوری :: 26/12/2018‌ :: 516‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
شاره‌زایه‌كى بانكى ناوه‌ندى عێراقى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، رێگه‌كانى گۆڕینه‌وه‌ى پاره‌ى دڕاو، به‌ پاره‌ى نوێ كراون، مانگانه‌ش ورده‌ ده‌نێرنه‌ بانكه‌كان.


شاره‌زایه‌كى بانكى ناوه‌ندى عێراق، كه‌ پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ دواڕۆژى وت: "هه‌موو رێوشوێنه‌كانى گۆڕینه‌وه‌ى پاره‌ى دڕاو به‌ پاره‌ى نوێ كراوه‌یه‌، هیچ گرفتێك له‌ گۆڕینه‌وه‌ى رۆژانه‌دا نییه‌".

ئه‌و شاره‌زایه‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراشیكرد: بانكى ناوه‌ندى مانگانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو مووچه‌ و پاره‌دانێكدا پاره‌ى ورده‌ى نوێ ده‌نێرێت.

ئه‌و شاره‌زایه‌ به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ وتیشى: "ئه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌نێردرێته‌ هه‌رێمى كوردستان، مانگانه‌ بۆ كوێ ده‌چێت، ئه‌گه‌ر هاوڵاتى به‌ده‌ست پاره‌ى كۆن و دڕاوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن".

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure