ڤیدیۆ: دەریاچەیەکی بەستوو لەسەر مەریخ دۆزرایەوە

هەواڵ / زانست :: 27/12/2018‌ :: 595‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپی وێنەیەکی هەسارەی مەریخی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، دەریاچەیەکی بەستوو لەسەر ڕووی هەسارەی مەریخ هەیە.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە: وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ چاڵێکی سەر ڕووی مەریخ بەناوی (کۆرۆلیۆف) و بە ئاوی بەستوو پرکراوەتەوە و دەکەوێتە باکوری هەسارەکە، زاناکان لەو باوەڕەدان ماوەی 4 ملیار ساڵە ئاو لەم چاڵەدا کۆبووتەوە.

زاناکان باسیانلەوەشکردووە کە ئەستووری  ئەم پەڵە سەهۆڵە لە وەرزە ساردەکاندا دەگاتە 2 کیلۆمەتر، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە لەکۆندا دەریا و زەریا لەسەر ڕووی مەریخ هەبووە.


زاناکان لەو باوەڕەدان ئاوەکەی سەر ڕووی مەریخ هێندەی زەریا بەستووەکانی باکوری هەسارەی زەویە.


وەرگێڕان: هیڤی فەرهاد
پ: ئەڤین








created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure