لە وەرزی زستانیش خانووە پلاستیکییەکان بەرھەمیان ده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 27/12/2018‌ :: 274‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بۆ زیاتر برەودان بەکەرتی کشتوکاڵی و ھەبوونی بەرھەمە ھاوینەییه‌کان، لە وه‌رزى زستاندا، دوو ڕێکكەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان واژۆ دەکرێت.


وەسفی خەلیل، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگه‌یاند: ئێمە سەردانی شاری (قائمشەھر)مان لە پاریزگای مازندەران کرد و لەگەڵ کومپانیای (ئه‌لوند) بۆ دروستکردنی ئامێری فینککەرەوە و گەرمکەرەوەی خانوی پلاستیکی و ھۆڵی کێڵگە پەلەوەرییەکان.

راشیگه‌یاند: دوای سەردانکردنەکە و پێدانی زانیاری لەسەر ئامێرەکان و چۆنێتی کارکردن بەو ئامێرانە بۆ بەرھەمھێنانی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان لە وه‌رزە جیاوازەکاندا دوو ڕێکكەوتننامە ئەنجامدرا، بەمەبەستی بەرھەمھێنانی سەوزە لە زستاندا لە خانوی پلاستیکی، ھەروەھا بەکارھێنانی ئامێری گونجاو بۆ فێنککردن و گەرمکردنی کێڵگە پەلەوەرییەکان.

وتیشى: "شاندەکە پێکھاتبوون لە نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی و چەند بازرگانێک و نوێنەری کشتووکاڵی سلێمانی و کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییه‌کان و کۆمەڵەی خانوی پلاستیکی لە شاری سلێمانى".

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure