2018 ساڵێكى خراپ بوو بۆ بتكوین

هەواڵ / ئابوری :: 26/12/2018‌ :: 179‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى دراوی گریمانه‌یی بتكوین له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ى 79% كه‌میكردوه‌ و به‌راورد به‌نرخى داخستنى كۆتاڕۆژى ساڵى 2017.


به‌پێى روپێوییەك، پاڵپشت به‌ داتاكانى مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ ئه‌نجامیداوه‌، رۆژى سێشه‌ممه‌ نرخى یه‌ك بتكوین 3904 دۆلار بوه‌، له‌كاتێكدا له‌ كۆتا رۆژه‌كانى ساڵى 2017 نرخى یه‌ك بتكوین 18.680 دۆلار بوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رزترین نرخى بتكوین نه‌بووە، له‌ 5ى كانوونى یەکەمی 2018 یه‌ك بتكوین گه‌یشته‌ 19.7 هه‌زار دۆلار.

دابه‌زینى به‌هاى بتكوین به‌هۆى ئه‌و فشارانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ریه‌تى كه‌ داوا له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌نه‌كه‌ن.

دراوى ئه‌لیكترۆنى بتكوین، هیچ ژماره‌یه‌كى زنجیرەیی نیه‌ و وه‌ك دراوى ئاسایی له‌ ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌ته‌كان و بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كاندا نیه‌، ته‌نیا له‌ رێگه‌ى ئینته‌رنێت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت و هیچ بوونێكى فیزیكى نیه‌.

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure