داهێنانێكى ناوازه‌ بۆ رێگرتن له‌ شێرپه‌نجه‌ى پێست

هەواڵ / زانست :: 26/12/2018‌ :: 227‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
زاناكان ئامێرێكى هه‌ستیار و زۆر بچووك و نه‌رمیان داهێناوه‌ كه‌ به‌بێ پاترى كارده‌كات و ده‌توانێت بڕى ئه‌و تیشكى خۆره‌ بپێوێت كه‌ له‌ رۆژى هه‌تاودا به‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌كه‌وێت.


قه‌باره‌ى ئامێره‌كه‌ هه‌ر هێنده‌ى دراوێكى كانزاییه‌ و ده‌توانرێت بكرێته‌ به‌ر و به‌بێ وایه‌ر ده‌رفه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ له‌ رێگه‌ى مۆبایله‌كه‌یه‌وه‌ زانیاریى ده‌ستبكه‌وێت ده‌رباره‌ى بڕى تیشكى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یى.

ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر تیشكى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یى به‌ بڕێكى زۆر به‌ر پێستى مرۆڤ بكه‌وێت ئه‌گه‌رى تووشبوونى كه‌سه‌كه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ى پێست زیاد ده‌كات.

ئامێره‌ هه‌ستیاره‌كه‌ له‌ چه‌ند بوارێكى تریشدا به‌كارده‌هێنرێت بۆ نموونه‌ له‌ منداڵانى تازه‌بوودا كه‌ تووشى زه‌ردویى ده‌بن و به‌ به‌كارهێنانى تیشكى شین چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و له‌ڕێى ئه‌م ئامێره‌وه‌ ده‌توانرێت گه‌رنتى ئه‌وه‌ بدرێت كه‌ مناڵه‌ ساواكه‌ به‌شى پێویست له‌و تیشكه‌ى وه‌رگرتووه‌.

گرنگى ئامێره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌بێ پاترى كارده‌كات و ته‌نانه‌ت له‌ناو جلشۆریشدا هیچى لێ نایه‌ت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure