عێراق له‌ 21 لایه‌نى ده‌ره‌كى قه‌رزى كردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 25/12/2018‌ :: 150‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
په‌رله‌مانتارێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرايده‌كات، به‌پێى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى فیدرالى ساڵى دارایى 2019، عێراق له‌ 21 لایه‌نى ده‌ره‌كى و چه‌ندین لایه‌نى ناوخۆیى قه‌رز ده‌كات.

ماجده‌ تمیمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ بودجه‌ى گشتى دا عێراق، قه‌رزى له‌ 21 لایه‌نى ده‌ره‌كى ده‌كات، جگه‌ له‌ لایه‌نه‌ ناوخۆییه‌كان.

وتيشى: "له‌ بودجه‌دا، وه‌زاره‌تى كاره‌با قه‌رز له‌ (15) لایه‌ن ده‌كات، 14 لایه‌نیان بیانین، وه‌ك ژاپۆن، بریتانیا، سوید، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، توركیا، قه‌ته‌ر، ئیمارات، كۆریاى باشور، بانكى نێوده‌وڵه‌تى، بانكى بازرگانى، واته‌ ده‌وڵه‌تێك نه‌ماوه‌ قه‌رزى لێنه‌كات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد: "ئه‌نجامى ئه‌و هه‌موو قه‌رزه‌ش ده‌بینین كاره‌با به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ قه‌رزى بۆ ده‌كرێت، یان پاره‌ى بۆ خه‌رجده‌كرێت‌".

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure