ئێران: دەربارەی رێككەوتنی ئەتۆمی چاوەرێی بەڵێنەكانی یەكێتی ئەوروپا ناكەین

هەواڵ / جیهان :: 26/12/2018‌ :: 296‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەممەد
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەوروپییەكان لە ئەنجامدانی بەرپرسیارێتیان بەرامبەر رێككەوتنە ئەتۆمییەكە زۆر خاون و تاران لەمە زیاتر چاوەرێ ناكات.


محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "بڕیاربوو یەكێتی ئەوروپا هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی قوناغی دووەمی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، رێكارەكانی دەربازكردنی ئێران لە گەمارۆكان جێبەجێ بكات، بەڵام سەرەڕای ئەوەی كە چەندین جار رووبەڕووی رەخنەی بەرپرسانی تاران بوونەتەوە كەچی تائێستا هیچ بەڵێنێكیان نەبردووەتەسەر و ئێمە چیتر چاوەڕێی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان نابین".

بە وتەی زەریف: ئێران هەڵبژاردەی زۆری لەبەردەستدایە و هەركات بەرژەوەندیی نەتەوەیی پێویستی بێت، دەینخاتەكار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە