نه‌یزه‌ك یان ته‌نێكی نه‌ناسراوی ئاسمانی گردێك دروستده‌كات

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 480‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
هه‌ره‌سهێنانێكی گه‌وره‌ كه‌ گردێكی 150 مه‌تریی له‌ رووسیا دروستكردووه‌ به‌هۆی نه‌یزه‌ك یان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌نێكی نه‌ناسراوی ئاسمانی بووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ باسى ده‌كه‌ن. 


وێنه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ چۆن تاشه‌ به‌ردی گه‌رم و پاشماوه‌ی نه‌یزه‌ك به‌سه‌ر رێڕه‌وی رووباره‌كه‌دا كه‌ڵه‌كه‌ بوون.

ئانتۆن ئیڤانۆڤ، كه‌ راوچییه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك روبارى بورێیا له‌ هه‌رێمى خابارۆڤسك، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م هه‌ره‌سهێنانه‌ له‌ رۆژی 14ی كانونی یه‌كه‌مدا روویداوه‌ و هه‌زاران ته‌ن خاكی بینیوه‌. 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دووكه‌ڵێك كه‌ بۆنی گۆگردیكی هایدرۆجینی لێده‌هات له‌و شوێنه‌وه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و گرده‌ی دروست بووبوو به‌ردی گه‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و گرده‌ له‌ ده‌ستكردی مرۆڤ ناچێت به‌ڵكو له‌وه‌ ده‌چێت ته‌نێكی نه‌ناسراوی ئاسمانی له‌وێدا كه‌وتبێته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دروست كردبێت.

ئه‌لێكسی ماسلۆڤ، كه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌كه‌یه‌ ده‌ڵێت شتێك به‌ گۆشه‌یه‌كی تیژ به‌ر گرده‌كه‌ كه‌وتووه‌ و وایكردووه‌ به‌سه‌ر رووباره‌كه‌دا بڕووخێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌شێت ئه‌و رووداوه‌ به‌هۆی شه‌پۆلی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ یان بوومه‌له‌رزه‌وه‌ روویدابێت.

بۆریس شوستۆڤ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ئه‌ستێره‌ناسییه‌ له‌ ئه‌كادیمیای زانست له‌ رووسیا پێیوایه‌ ته‌نیا نه‌یزه‌كی گه‌وره‌ ده‌توانن ئه‌و قه‌باره‌یه‌ زیان دروستبكه‌ن و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌كی وه‌ها گه‌وره‌ش تۆمارنه‌كراوه‌. 

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure