به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى سزاى زیندانیکردن بۆ سەرۆک وەزیرانى پێشووى پاكستان ده‌رچوو

هەواڵ / جیهان :: 24/12/2018‌ :: 186‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌ گه‌نده‌ڵى و به‌كارهێنانى پۆسته‌کەى بۆ مه‌رامى تایبه‌ت، دادگاى باڵاى پاكستان سزاى 7 ساڵ زیندانیكردنى به‌سه‌ر نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئەو وڵاتە سه‌پاند.


میدیاكانى پاكستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى كانوونى یه‌كه‌م بڵاویانكرده‌وه‌: پێشتریش شه‌ریف به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى سه‌باره‌ت به‌ خانووبه‌رەى بنه‌ماڵه‌كه‌ى له‌ له‌نده‌ن، له‌ مانگى ته‌موزى 2017 سزاى 10 زیندانیكردنى به‌سه‌ر سه‌پێنرا و دواى به‌ندكردنى له‌ مانگى ئه‌یلولى رابردوو به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا.

نه‌واز شه‌ریف تۆمه‌تباره‌ به‌ چه‌ندین دۆسێى گه‌ندەڵى، ده‌رباره‌ى بوونى موڵك و سه‌رمایه‌كى زۆرى له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ریفیش هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

دادگاى پاكستان، جگه‌ له‌وه‌ى سزاى 7 زیندانیكردنى بۆ شه‌ریف ده‌ركردوه‌، سزاى داراییشداوه‌ كه‌ 1.5 ملیار روپیه‌ (10.8 ملیۆن دۆلار)ە، بڕیاریشه‌ نه‌واز شه‌ریف له‌ شارى لاهور به‌ندبكرێت. 

ئا: س. م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure