كوه‌یت وه‌زیرى نوێى نه‌وتى ده‌ستنیشانكرد

هەواڵ / ئابوری :: 24/12/2018‌ :: 183‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى ره‌ئى كوه‌یتى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، خالید فازیلى وه‌ك وه‌زیرى نوێى نه‌وت ده‌ستنیشانكرا، بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ سوێندى یاسایی بخوات ده‌ستبه‌كاربێت.


خالید فازل پێشتر بریكارى وه‌زاره‌تى بازرگانى بووه‌ و وه‌ك مامۆستاش له كۆلیژه‌كانى ئه‌ندازیارى و نه‌وت له‌ زانكۆى كوه‌یت كاریكردووه‌.

پێشتر بخیت ئه‌لرشێدى وه‌زیرى نه‌وت ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كوه‌یت كردوه‌.

به‌دوریشده‌زانرێت به‌رۆیشتنى ئه‌لرشێدى گۆڕانكارى له‌ سیاسه‌تى نه‌وتى كوه‌یت رووبدات، به‌وپێیه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وت سیاسه‌تى نه‌وت له‌ وڵات داده‌رێژێت. 

كوه‌یت له‌ئێستادا رۆژانه‌ 2.785 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانى رێكخراوى هه‌نارده‌كارانى نه‌وت (ئۆپێك). 

ئا: سیروان محه‌مه‌د 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure