ڤیدیۆ: 30 سم بەفر ناوچەیەکى هەرێم دەگرێتەوە

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 24/12/2018‌ :: 4927‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
بەڕێوەبەری کەشناسی ئامێدی رایدەگەیەنێت: بەفربارین چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای دھۆکی گرتوەتەوە و لە دەروازەی سەرزێری 30 سم بەفر باریوە.


ھاشم یەحیا، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئامێدی ئەمڕۆ دووشەممە 24ى کانونى یەکەم بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین سنوری پارێزگای دھۆکی گرتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین دەستیپێکرد.

وتیشی: "لە سەنتەری قەزای ئامێدی 7 سم و لە ناحیەی کانی ماسێ 17 سم و لە دەروازەی سەرزێری 30 سم بەفر باریوە".

ئاماژە بەوەشکرد: بەفربارین بەردەوامە و تیمەکانی راماڵینی بەفر بەردەوام رێگا پاکدەکەنەوە، بەڵام رێگای ھاتووچۆ لە نێوان چەند گوندێکی سنوری ناحیەی کانی ماسێ نەماوە و رێگای دەروازەی سەرزێرێش ھاتووچۆی تێدا نەماوە.

بەوتەی ھاشم، بەفربارین تەواوی سنوری قەزای ئامێدی گرتووتەوە و ئەم شەپۆلە تەنھا ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و سبەینێ کەشوھەوای ناوچەکە ئاسایی دەبێتەوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure