پارتى داواى گەڕێکى دیکەى کۆبونەوە لە یەکێتى و گۆڕان دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 24/12/2018‌ :: 460‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ شاندی پارتی داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كردووه ‌و ‌رۆژانی سێشه‌ممه ‌و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یەشی دیاریكردووە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: شاندی دانوستانكاری پارتی داوای له‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان كردووه‌ گه‌ڕێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ئه‌نجامبده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش سبه‌ی سێشه‌ممه‌ یاخود چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گۆڕان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌، به‌ڵام یه‌كێتی تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ چه‌ند كاتژمێرێك مۆڵه‌تیان پێبده‌ن بۆ ئەوەی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

هه‌فته‌ی رابردوو شاندی پارتی بۆ تاوتوێکردنى پرسى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم سه‌ردانی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی و گۆڕان كۆبۆوه‌.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure