ئیسرائیل: دژی ئێران له‌سوریا ئۆپراسیۆنه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 24/12/2018‌ :: 159‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌ممه‌د
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌ نوێترین كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا، جارێكی دیكه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌:  ئه‌گه‌ر پێویست بكات دژ به‌ ئێران ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ سوریا زیاد ده‌كه‌ن.


رۆژنامه‌ی ئیسرائیلی "هائارتس"یش ئاماژه‌ به‌و بابه‌ته‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: "وته‌ نوێكانی بنیامین نەتانیاهۆ ته‌واوكه‌ری وته‌كانی فه‌رمانده‌ی سوپای ئێسرائیله‌ كه‌ وتبووی رووداوه‌كان مه‌به‌ست كشانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا  به‌و ڕاده‌یه‌ش به‌رچاو و جێی دڵه‌ڕاوكێ نین و ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌م هه‌له‌ بقۆستێته‌وه‌، ئێمه‌ زۆر به‌ توندی به‌رامبه‌ری ده‌وەستینه‌وه‌، ئۆپراسیۆنه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ین و رێ به‌ هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ به‌هێزكردنی مانه‌وه‌یان له‌ سوریا ناده‌ین".

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختیشیكردوەته‌وه‌: من ئه‌و كه‌سانه‌ دڵنیاده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا نیگه‌رانن، هاوكاری ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ گشت بواره‌كاندا درێژه‌ی ده‌بێت، وەک ئۆپراسیۆن کۆکردنەوەی زانیاری و به‌شه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ش.

بنیامین نەتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 20ی كانونی یه‌كه‌میش وتبووی: "به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له‌ ئاماده‌بوونی سه‌ربازی ئێران له‌ سوریا زیاد ده‌كات".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure