بریتانیا: بێ ماڵ و حاڵی ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند

هەواڵ / جیهان :: 23/12/2018‌ :: 228‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دیارده‌ی بێ ماڵ و حاڵی لە بریتانیا به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌ و ئێستا هه‌زاران كه‌س له‌ ئۆتۆمبێلدا ده‌ژین و ده‌نوون. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زۆر كه‌سیش له‌ چادر و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی ده‌ژین. ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌ به‌راورد به‌ پێنج ساڵی رابردوو بووه‌ته‌ دوو ئه‌وه‌نده‌.

له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامێك ده‌نوێت، یه‌كێكیش له‌ ئۆتۆمبێل یان له‌ چادرێكدا ده‌نوێت.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ بریتانیا ده‌ریخستووه‌ كه‌ 38 هه‌زار كه‌سی خوار ته‌مه‌ن 25 ساڵ و 4200 كه‌سی سه‌روو ته‌مه‌ن 65 ساڵ بێ ماڵ و حاڵن، 170.800 خانوو هه‌ن كه‌ زیاتر له‌ كه‌سێك یان خێزانێكیان تێدا ده‌ژی ئه‌مه‌ش به‌ربڵاوترین جۆری بێ ماڵ و حاڵییه‌ و په‌ناگه‌ و هۆتێل و شوێنه‌ گشتییه‌كان له‌خۆده‌گرێت.

 

12.300 كه‌س له‌سه‌ر شه‌قام ده‌نوون و نزیكه‌ی 12 هه‌زاریش له‌ناو ئۆتۆمبێل یان چادردا ده‌نوون، هه‌روه‌ها 21 هه‌زار كه‌سیش له‌ شوێنی كاتیی نه‌گونجاودا ده‌ژین.

هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی په‌ناگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ك بۆ پێدانی كرێ خانوو، هه‌روه‌ها نه‌بوونی پلان بۆ رێگرتن له‌م دیارده‌یه‌.

 

پ: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure