ئامانجى داهاتووى ته‌قینه‌وه‌كانى رێكخراوى قاعیده‌ ئاشكرا بوو

هەواڵ / جیهان :: 23/12/2018‌ :: 472‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رێكخراوی قاعیده‌ كه‌ له‌پشت په‌لاماره‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ بوو ئێستا له‌ هه‌وڵدایه‌ ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێ په‌ره‌ پێبدات و  بتوانێت فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر بته‌قێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا به‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پلان داده‌نێت بۆ به‌كارهێنانی  فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان (درۆن)ى بۆمبڕێژكراو بۆ پێکانى ئامانجه‌كانی.


بێن والاس وه‌زیری ئاسایشی بریتانیا رایگه‌یاندووه‌: رێكخراوه‌كه‌ هه‌وڵ بۆ په‌ره‌پێدان به‌ ته‌كنه‌لۆجیای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ده‌دات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی گاتویك به‌هۆی مه‌ترسی هێرشی درۆنه‌وه‌ داخرا و زیاتر له‌ 140 هه‌زار گه‌شتیار گه‌شته‌كه‌یان راگیرا.

والاس ده‌ڵێت: "قاعیده‌ زیندوو بووه‌ته‌وه‌ و خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسییان له‌سه‌ر ئه‌وروپا زیاد بووه‌، چونكه‌ فێری كۆمه‌ڵێك شت بوون بتوانن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان".

حكومه‌تی بریتانیا نزیكه‌ی 30 ملیۆن دۆلاری بۆ پاراستنی فڕۆكه‌كان ته‌رخان كردووه‌ له‌ مه‌ترسی ماده‌ی كیمایی و ته‌قینه‌وه‌ له‌ناو فڕۆكه‌كه‌وه‌. 

جگه‌ له‌ قاعیده‌ گروپى داعش سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه‌ و له‌گه‌ڵ لاوازبوونی داعش، قاعیده‌ له‌ سوریا و ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن و لیبیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه‌ و حه‌مزه‌ی كوڕی ئوسامه‌ بن لادن وه‌كو یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت. 

وه‌زیری ئاسایشى برتانیا رایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2017 دا  13 هه‌وڵی تیرۆریستی له‌م گروپه‌ توندڕه‌وانه‌ دژی بریتانیا پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌.

 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure