دادگاى فیدڕاڵى ئیمیتازاتى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 23/12/2018‌ :: 280‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق داد

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بڕیارى ناده‌ستوورى بوونى چه‌ند ماده‌یه‌كى یاساى تایبه‌ت به‌ په‌رله‌مان و پێكهاته‌كانى ده‌ركرد.


بڕیاره‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناده‌ستوورى بوونى چه‌ند ماده‌یه‌كى یاساى ژماره‌ (13)ى ساڵى 2018-یه‌ و یه‌كێك له‌ مادده‌كانیش تایبه‌ته‌ به‌ خانه‌نشینكردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران.

ئه‌یاس سامۆك، وته‌بێژى فه‌رمى دادگاى باڵاى فیدراڵى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى كانونى یه‌كه‌مى 2018 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیاریدا به‌ ناده‌ستوورى بوونى چه‌ند ماده‌یه‌كى یاساى په‌رله‌مان و پێكهاته‌كانى، ئه‌و مادانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ ئیمتیازاتى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانه‌وه‌.

وتیشى: "دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ماده‌ى 13ى یاساكه‌شى به‌ ناده‌ستوورى له‌قه‌ڵه‌مدا كه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به‌پێى ئه‌و ماده‌یه‌ به‌ده‌ر له‌ یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو خانه‌نشینده‌كران، هه‌روه‌ها ماده‌ى 17ى یاساكه‌ش كه‌ رێگه‌ى به‌ په‌رله‌مان ده‌دا بڕیارى ته‌شریعى ده‌ربكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ى له‌ ده‌ستوردا هاتووه‌".

یاساكه‌ كه‌ له‌ زیاتر له‌ 60 ماده‌ پێكدێت و له‌ كۆتایى خولى پێشوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێراق تانه‌ له‌ 25 ماده‌ى درا.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure