هه‌زاران كه‌س له‌ ئه‌سته‌نبول خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

هەواڵ / جیهان :: 23/12/2018‌ :: 204‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ، هونه‌ر كه‌مال
ڕۆژى شه‌ممه‌ 22ى كانونى یه‌كه‌مى 2018 له‌ شارى ئه‌سته‌نبوڵ هه‌زاران هاووڵاتى تورك خۆپیشاندانیان دژى سه‌ختى گوزه‌ران و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ڵئاوسان ئه‌نجامدا.

له‌ خۆپیشاندانه‌كانى رۆژى شه‌ممه‌ى ئه‌سته‌نبوڵدا، هێزێكى زۆرى ئه‌منى هێنرابوونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ هه‌ر كارێكى گێره‌شێوینى و ئه‌و دروشمانه‌ى خۆپیشانده‌ران به‌رزیان كردبووه‌وه‌ پشتیوانى تێدابوو بۆ خۆپیشانده‌رانى فڕه‌نسا كه‌ به‌ (هێله‌ك زه‌رده‌كان) ناسراون و دژى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى سووته‌مه‌نى له‌ پاریس خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.

خۆپیشاندانه‌كه‌ى توركیا له‌لایه‌ن سه‌ندیكاكانى فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى گشتییه‌وه‌ رێكخرابوو و هاووڵاتیان له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانى توركیاوه‌ له‌وانه‌ ئه‌درنه‌ و بورسه‌ و یه‌ڵۆڤاوه‌ هاتبوونه‌ ئه‌سته‌نبوڵ و به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا كرد.

خۆپیشانده‌ران له‌ هوتافه‌كانیاندا ده‌یانوت (نان، كار، ئازادى) و دروشمى "قه‌یران بۆ ئه‌وان و شه‌قام بۆ ئێمه‌"یان به‌رزكردبووه‌وه‌.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure