پارتی پێداگری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد‌ ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 23/12/2018‌ :: 525‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
پارتی دیموكراتی كوردستان، پێداگری خۆی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد دووپاتكرده‌وه‌، پەرلەمانتارێکی ئەو پارتەش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: كه‌ یه‌كێتی پشكی خۆی له‌ ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن وه‌رگرتووه‌ كه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمارە.

دیار به‌رواری، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: "ناكۆكی نێوان قه‌واره‌ سیاسییه‌كان، هێشتا به‌ هه‌ڵپه‌سێردراویی ماوه‌ته‌وه‌، هیچ یه‌كلاییكردنه‌وه‌یه‌ك نییه‌ بۆ پرسی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ وه‌زارییه‌ به‌تاڵه‌كان".

 به‌رواری وتیشی: "دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بووه‌، به‌پێی ئه‌نجام و ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن كراوه‌".

ئەو‌ پەرلەمانتاره‌ی پارتی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد: "یه‌كێتی نیشتمانی پشكی خۆی وه‌رگرتووه‌، به‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كانی تر به‌ وه‌زاره‌تی دادیشه‌وه‌ ئیستیحقاقی پارتییه‌".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure