شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 23/12/2018‌ :: 29790‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسی پێشبینییەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت: شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، دەشڵێت: "رێژەی ئەو بارانەی لە دهۆك دەبارێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی دیكە زۆردەبێت".


ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی كانوونی یەكەم، بژار ئەكرەم بەرپرسی بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: سبەی دووشەممە 24ی كانوونی یەكەم، لەكاتی بەیانی بەگشتی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و سەرەتا شەپۆلی بارانبارین و بەفر لە پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات، دواتر بۆ ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و سەنتەری هەولێر و ناوچەكانی دیكە درێژ دەبێتەوە و لەناوچە بەرزەكانی پارێزگای سلێمانی بەفر دەبارێت.


وتیشی: "ئەو بارانەی لە پارێزگای دهۆك دەبارێت بە بەراورد بە هەولێر و ناوچەكانی دیكە رێژەیەكی زۆرە". 


بژار ئەكرەم، ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو شەپۆلە لەژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست دەبێت و پلەكانی گەرما بۆ چەند پلەیەك لەهەرێم نزمدەبێتەوە و بارستەهەوایەكی ساردیشی لەگەڵ دەبێت.


 بەرپرسی پێشبینییەكانی كەشناسی وتی: "كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەمێنێتەوەو دواتر نامێنێت".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure