عێراق له‌سه‌ر عه‌رشى یه‌ده‌گى زێر ده‌مێنێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 22/12/2018‌ :: 1861‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌نجومه‌نى نێوده‌وڵه‌تى زێر ئاشكرایكرد، عێراق له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌ ریزبه‌ندى (37)ه‌هه‌مین و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش له‌ رێزبه‌ندى پێنجه‌مدایه‌.


به‌پێى ئامارێك كه‌ له‌ سایتى فه‌رمى خۆى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى نێوده‌وڵه‌تى زێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى كانوونى یه‌كه‌م ئاشكراى كردوه‌، له‌ ناو 100 وڵات له‌سه‌ر ئاستى جیهان، عێراق له‌ ریزبه‌ندى پله‌ى (37)ه‌میندایه‌ له‌ هه‌بوونى یه‌ده‌گى زێر، له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش له‌ دواى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ و لوبنان و جه‌زائیر و لیبیادایه‌.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ رونیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ مانگى ئه‌یلولى رابردوودا عێراق 6.5 ته‌ن زێرى كڕیوه‌ و یه‌ده‌گى زێره‌كه‌ى به‌رزبووه‌تەوە بۆ 96.3 ته‌ن، كه‌ پێشتر 89.8 ته‌ن بووه‌ و له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌ ریزبه‌ندى 37ه‌مین وڵاته‌.

ئه‌نجومه‌نى زێرى جیهانی رایگه‌یاندووه‌: ویلاته‌یه‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌ و خاوه‌نى 8.133.6 ته‌ن زێره‌ و دواى ئه‌ویش ئه‌ڵمانیا دێت كه‌ خاوه‌نى 3.369 زێره‌ و كۆمارى لاوسیش له‌ پله‌ى كۆتاییدایه‌ و خاوه‌نى 0.9 ته‌ن زێره‌.

ئه‌نجومه‌نى نێوه‌وڵه‌تى زێر، باره‌گاكه‌ى له‌ بریتانیایەو ئه‌زموون و پسپۆڕییه‌كى زۆرى هه‌یه‌ له‌ بازاڕه‌كانى زێر و كاریگه‌كاریی سه‌ر بازاڕه‌كانى زێر و ئه‌ندامه‌كانیشى بریتین له‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاكانى تواندنه‌وه‌ى زێر و دروستكردنى خشڵ.

ئا: س.م
پ: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure