نرخی دوو جۆری بەنزین دادەبەزێت

هەواڵ / ئابوری :: 22/12/2018‌ :: 15254‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
خاوه‌نى یه‌كێك له‌ به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، لە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌وه‌، نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و محەسەن بۆ هەریەكەیان 25 دیناری دیكە دادەبەزێنرێت.

هیوا غەریب، خاوەنی یەكێك لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارێزگاری سلێمانی و خاوەن بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بڕیار دراوە لەسبەینێوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە 700 دینارەوە دەبێتە 675 دینار، محەسەنیش لە 775 دینارەوە دەبێتە 750 دینار، بەڵام بۆ بەنزینی سوپەر بەنزینخانەكان سەرپشككراون بۆ كەمكردنەوەی.

لەسەرەتای ئەم مانگە جارێكی دیكە لەكۆبوونەوەی پارێزگاری سلێمانی و خاوەن بەنزینخانەكان نرخی هەرسێ جۆری بەنزین 25 دیناریان كەمكرده‌وه‌.

ئه‌م دابه‌زینه‌ى نرخى به‌نزین له‌ كاتێكدا، كه‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان دابه‌زینێكى زۆرى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكه‌ بۆ ئه‌و نرخه‌ دانه‌به‌زیوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت پێوانه‌ بووه‌ بۆ نرخى سوته‌مه‌نى، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بۆرسه‌دا نرخى به‌نزینیش گران كراوه‌.

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure