توركیا هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌ندامێتى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 22/12/2018‌ :: 275‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
پاش سێ ساڵ له‌ گرژى و ئاڵۆزى له‌ نێوان توركیا و وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌هۆى جیاوازیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى ناوخۆیى و ناوچه‌ییدا، سه‌رله‌نوێ مه‌سه‌له‌ى چوونه‌ ناو یه‌كێتى ئه‌وروپا بایه‌خ و ته‌وژمێكى نوێى وه‌رگرت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى توركى.


له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژى 11ى ئه‌م مانگه‌ كۆمه‌ڵه‌ى كارى توركى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ى گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ بڕیاروایه‌ مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى 2019 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ستراتیجى تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ چاكسازیى ده‌زگاى دادوه‌ریى راده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌و هه‌نگاوانه‌ مایه‌ى سه‌رسامییه‌، چونكه‌ به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ناڕازین له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانى توركیا و پێشتریش ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندبوو: "پێویسته‌ توركیا هه‌رگیز نه‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپادا".

چاودێران ده‌ڵێن: "ساردبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆكارێكى سه‌ره‌كى ئه‌م هه‌وڵه‌ تازه‌یه‌ى ئه‌نقه‌ره‌یه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ روسیا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك تا بتوانێت پشتى پێببه‌ستێت له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گوشاره‌كانى ئه‌مریكادا".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure