بریتانیا دوو كه‌س به‌هۆى فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان ده‌ستگیرده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 22/12/2018‌ :: 238‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
پۆلیسى بریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت: دوو كه‌سى په‌یوه‌ندیدار به‌ "به‌كارهێنانى تاوانكارانه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان" ده‌ستگیركراون كه‌ بووه‌ هۆى دروستبوونى پشێوى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى گاتۆیك له‌ له‌نده‌ن.


دوێنێ 21ی کانونی یەکەمی 2018 دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەكه‌ رایانگەیاند کە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەیان بۆ جاری دووەم راگرتەوە به‌هۆى گومانی بوونی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی فڕۆکەخانەکە.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ پۆلیسى بریتانیا ده‌ستگیركردنى دوو كه‌سى به‌و تۆمه‌ته‌ راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد: لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

فڕینى ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ بووه‌ هۆى په‌ككخستنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ دووه‌مین گه‌وره‌ فڕۆكه‌خانه‌كانى له‌نده‌ن و زیانى ده‌یان هه‌زار دۆلاریشى به‌ گه‌شتیاران گه‌یاند پاش ئه‌وه‌ى سه‌دان گه‌شتى ئاسمانى له‌ماوه‌ى 36 كاتژمێرى راوه‌ستانى فڕۆكه‌خانه‌ ره‌تكرانه‌وه‌.

لە چەند رۆژی رابردووشدا بە هەمان شێوە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ گەشتەکانی راگرت بەهۆی سوڕانەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان.

راگرتنی گەشتەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە کێشەی بۆ زیاتر لە 120 هەزار گەشتیار دروستکردوە کە لە پێش پشووەکانی سەری ساڵدان و دەیانەوێت گەشت بکەن.

پێشتر کەناڵی (بی بی سی) رایگەیاند کە پۆلیس لە بەشێکی لێکۆڵینەوەکانیدا بۆی دەرکەوتووە کە ئەمە کاری چالاکانی بواری ژینگەیە و دەیانەوێت لەم رێگەیەوە توڕەیی خۆیان دەرببڕن.

بریتانیا فڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە نزیک فڕۆکەخانەکان قەدەغە کردوە و لەکاتی کاری هاوشێوەدا ئەو لایەن یان کەسە سزا دەدرێت کە کارێکی وابکات.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure