كۆربن داوای لێبووردن لە تێرێزا مەی ناكات

هەواڵ / جیهان :: 22/12/2018‌ :: 154‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
سەرەڕای رەخنەی زۆر و داواكردن لێی بەوەی داوای لێبووردن بكات، سەرۆكی پارتی كرێكارانی بریتانیا رەتیكردەوە پۆزش بۆ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بێنێتەوە.


ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەکاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی بریتانی، زۆربەی کامێراکان تیشکیان خستە سەر جوڵاندنەوەی دەمی جێرمی کۆربن سەرۆكی پارتی کرێکارانی بریتانی و بەوە وەسفیانکرد، بە دەنگی نزمەوە بە تێرێزا مەی وتووە (ژنێکی گەمژەی).
 
دوای بڵاوبونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆربن بەوە تاوانبار کرا، کەوا دژایەتی ئافرەتان دەکات، لەوبارەیەوە رخنەیەکی زۆری لێگیرا و داوای لێکرا هەڵەکەی چاکبکاتەوە و پێویستە داوای لێبوردن لەسەرۆك وەزیران بکات.
 
کۆربن وتی: "من ئاماژەم بەو کەسانە کرد کە دەیانەوێت پرسی قەیرانی وڵاتەکەمان بگۆڕن بۆ ئاهەنگێکی مۆسیقی و نەموتووە ئافرەتێکی گەمژە، بەڵکو ئاماژەم بەوان کرد و وتم کەسانێکی گەمژەن و من دژی هەموو جۆرە دژایەتیکردنێکی دەنگی ئافرەتانم بە هەموو جیاوازییەکانییەوە".
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure