دوو رۆژنامه‌نووسى دواڕۆژ له‌سه‌ر ئاستى عێراق خه‌ڵاتكران

هەواڵ / کوردستان :: 22/12/2018‌ :: 526‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
له‌میانه‌ى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیى پیشه‌گه‌ر، كه‌ له‌ شارى به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، دوو رۆژنامه‌نووسى ماڵپه‌ڕى دواڕۆژ خه‌ڵاتى جیاوازیان له‌ بوارى كارى رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر ئاستى عێراق پێبه‌خشرا. 


له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى تۆڕى عێراقى بۆ رۆژنامه‌وانى بنكۆڵكارى به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵات به‌خشرایه‌ ژماره‌یه‌ك كارى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌لایه‌ن تۆڕى عێراقى بۆ رۆژنامه‌وانى بنكۆڵكاریى وه‌ك باشترین راپۆرت و راپۆرتى بنكۆڵكارییه‌كان  له‌ ماوه‌ى ساڵى 2018 دا دیاریكردبوون. 

به‌پێى ئه‌نجامه‌كان رۆژنامه‌نووس (ئاواره‌ حه‌مید) كه‌ په‌یامنێرى ده‌زگاى دواڕۆژ-ه‌، خه‌ڵاتى دووه‌مى له‌ راپۆرتدا به‌ده‌ستهێنا له‌سه‌ر راپۆرتێك به‌ ناونیشانى "په‌تای‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ كۆگای‌ چه‌كه‌كانی‌ كوردستانی‌ داوه‌".

هاوكات راپۆرتێكى تر كه‌ به‌هاوبه‌شیى (ئاواره‌ حه‌مید) و (هه‌ستیار قادر)، كه‌ هه‌واڵسازى ده‌زگاى دواڕۆژ-ه‌، ئاماده‌كرابوو، له‌نێو ئه‌و چوار راپۆرته‌دا بوون كه‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق خه‌ڵاتى رێزلێنانیان وه‌رگرت.

راپۆرته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس به‌ ناونیشانى "ئه‌و به‌نداوه‌ی‌ نه‌یتوانی‌ تینوێتی‌ عێراق ‌و كوردستان بشكێنێت" بوو كه‌ له‌ سایتى نیقاش بڵاوبوه‌ته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە