بەفر ڕێگای سەرەكی نێوان چوار قەزای لەهەرێم داخست

هەواڵ / کوردستان :: 20/12/2018‌ :: 8151‌ جار بینراوە
دەڤەری باڵەکایەتی

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 
بەهۆی بارینی بەفرەوە لە زینی وەرتێی قەزای رواندز ڕێگای سۆران، چۆمان و رواندز بە قەزای راپەرین پچڕاوە و هاوڵاتیان پەكیان كەوتووە. 


موسلیح زرار بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێی سەر بەقەزای رواندز بەدواڕۆی وت: "ئەمشەو پێنجشەممە لە سنوری ڕێگای زینی وەرتێ بەفرێكی زۆر باریوە و ئەمەش بۆتەهۆی دروستبوونی كێشە و گرفت بۆ هاوڵاتیان و ڕێگاكە پچڕاوە". 

ئاماژەی بەوەشدا كە بەهۆی بارینی بەفرەكە ڕێگای هەرسێ قەزای سۆران، چۆمان و رواندز بە قەزای رانیەوە پچڕاوە و هاوڵاتیان ناتوانن بەو ڕێگایەدا هاتوچۆ بكەن. 

هەر لەوبارەیەوە چەند شایەتحاڵێك بەدواڕۆژیان راگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تەنها ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلی دەبڵیان پێ بوو دەیان توانی بەو ڕێگایە هاتوچۆ بكەن، بەڵام ئێستا ئەوانیش ناتوانن و ناچارن بگەڕێنەوە ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون. 

ئاماژەیان بەوەشدا كە هەر ئەمشەو بەهۆی سەختی ڕێگاكە و دروستبوونی مەترسی ژمارەیەك هاوڵاتی گیریان خوارد و بە زەحمەت رزگاریان بوو. 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure