پوتین: كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ سوریا بڕیارێكى راسته‌

هەواڵ / جیهان :: 20/12/2018‌ :: 202‌ جار بینراوە
ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكى ڕوسیا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ڕوسیا رایگه‌یاند: بوونى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا ناڕه‌وایه‌ و كشانه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه‌ هه‌نگاوێكى ڕاسته‌، ده‌شڵێت: "پشتگیرى وته‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كه‌م له‌باره‌ى له‌ناوبردنى داعش-ه‌وه‌".


ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 20ى كانوونى یه‌كه‌م، ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكى ڕوسیا  14 مین دیدارى رۆژنامه‌وانى ساڵانه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدا، له‌به‌شێكى دیداره‌كه‌دا باسى له‌ هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ڕۆژئاواى كوردستان كرد.

سه‌رۆكى روسیا لەوته‌كانیدا رایگه‌یاند: "تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا نابینرێت، نازانم ماناى چییه‌ ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ سوریا راده‌گه‌یه‌نێت".

له‌باره‌ى هه‌بوون و مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا و ڕۆژئاواى كوردستان سه‌رۆكى روسیا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "بوونى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا ناڕه‌وایه‌ و كشانه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه‌ش هه‌نگاوێكى راسته‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ :"پشتیوانى وته‌كانى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌م له‌باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش-دا له‌ سوریا".

له‌كۆتایى قسه‌كانیدا پوتین جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌: مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ و دروستبوونه‌وه‌ى داعش هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كانى نزیك سوریا".

و:په‌یام
پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure