كچێكی هەرێم بە یەكێك لە 100 كەسایەتییە چالاكوانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا

هەواڵ / کوردستان :: 21/12/2018‌ :: 1122‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
كچە چالاكوانێكی پارێزگای هەڵەبجەی لە ناو زیاتر لە 16 هەزار پاڵێوراو بۆ دیاریكردنی كەسایەتیە چالاكوانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی 2018 دیاریكرد.

 
شەیدا موعتەسەم، كچە چالاكوانی دیاری پارێزگای هەڵەبجە و یەكەم كچی كورد كە وەك كەسایەتی كاریگەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریكراوە، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ساڵانە لەلایەن یەكێتی رێكخراوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە 48 ڕێكخراوی جیهانی پێكدێت و گەورەترین یەكێتی جیهانییە بۆ ماف و ئازادییەكان و بارەگاكەی لە فڕەنسایە، پێشبڕكێیەك ئەنجامدەدرێت بۆ دیاریكردنی 100 كەسایەتی چالاكوان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەمساڵ ئەو پێشبڕكێیە تایبەتە بە دیاریكردنی چالاكترینەكان بۆ ساڵی 2018 ئەمساڵ 16 هەزار و 300 كەس سیڤییان پێشكەش كردووە و لەكۆی ئەو هەموو بەشداربووە تەنها 100 كەسایەتی گرنگ هەڵدەبژێردرێت.

وتیشی: "ئەمساڵ من وەك كچە چالاكوانێكی پارێزگای هـــەڵەبجە لەڕێگەی پێشكەشكردنی سیڤییەوە وەك یەكێك لە كچە چالاكوانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرام".
 
ئەو كچە چالاكوانەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، هەر دوێنێ‌ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە فڕەنسا و بە ئامادەبوونی نوێنەری ریكخراوەكان و ڕاگەیاندنەكان ئەنجامەكان ئاشكراكران و توانیم وەكو یەكەم كورد خەڵات و ڕێزلێنانی كەسایەتی ساڵی 2018م پێببەخشرێت، بۆیە ئەمەش جێگای شانازییە بۆ خەڵكی هەڵەبجە و منیش ئەو خەڵاتە پێشكەشی هەڵەبجەییەكان دەكەم.


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure